سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئیتالیا دەکات

 

رۆژی سێشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێسوازی لە ” لۆرێنزۆگوێرینی ” وەزیری دەرەوەی ئیتالیا و شاندی یاوەری کرد .

 

لەم کۆبوونەوەدا هۆکارەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و چالاکی نوێی داعش تاوتوێ کرا و جەخت کرایەوە کە سەرهەڵدانەوەی گرووپەتیرۆریستیەکان هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی هەموو جیهان بۆیە هەماهەنگی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەرکێکی سەرەکی هەمە لایەنە .

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی خۆی ئاراستەی حکومەت و وڵاتی ئیتالیا کرد بۆ ئەوەی بەردەوام بوون لە مەشق و ڕاهێنانی پێشمەرگە لە کاتی شەڕی داعشدا و ئێستاش ئەو هاوکاریانە بە شێوەی جیاواز بەردەوامن .

 

هاوکات گوێرینى سوپاس  و پێزانینى ئیتاڵیاى بۆ هەرێمى کوردستان وهێزی  پێشمەرگەی کوردستان  دووپات کردەوە بۆ ئەوەی ڕۆڵی سەرەکیان  لە شەڕى دژى تیرۆر و تێکشكاندنى داعشدا هەبووە

Back to top button