لاهور جەنگی جنسێكی فۆتێكراوە یان براوەی دەستخستنی میراتی تاڵەبانیە؟
بێگومان ئەوەی یەكێتی لەدوای تاڵەبانی هێشتۆتەوە تا ئەم چركە ساتە تەنها یەك حەقیقەتە كە زۆرینەی سەركردایەتی و ئەندامانی یەكێتیش لێی تێدەگەن، ئەویش میراتی سیاسی تاڵەبانیە، ئەم میراتە كە لە ئێستادا لەنێوان باڵەكاندا راكێش راكێشی لەسەر دەكرێت، لەو راستیە ناگۆڕێت، میرات تەنها بۆ نەوەی میراتگرە، نەك بەش ناكرێت بەڵكو دەست بۆ بردنیشی دەست دەسووتێنێت، یەكێتی لەسەردەمی تەسفیە حیسابی بەناو كۆنگرە دایە، بەڵام ئایا شەڕی باڵەكان لەناو یەكێتی دا بۆ كامە باڵ دەبێت؟ ئایا كەسێك دەتوانێت بەرپەچی داخوازیەكانی میراتگرانی تاڵەبانی بداتەوە، كە پێكهاتووە لە بنەماڵەی تاڵەبانی و بەدیاری كراوی هەردوو كورە دوور لە سیاسەتەكەی سەردەمی تاڵەبانی؟
لاهور جەنگی و فوتێكراوێكی میدیاییە
لە ئێستادا نووسەری چەقی و میدیای بازرگان و پەیجی بێ ناویشانەكان، كەوتوونەتە خۆ باس لە كۆنگرە و یەكێتی و لاهور جەنگی دەكەن، ئەمەش ئەم فووتێكردنەیە، كە لە حەقیقەتدا لەم راستیە هەرگیز ناگۆڕێت، كە لاهور جەنگی چارەنووسێكی زیاتری لە دەركراوێكی ناو یەكێتی نابێت، چونكە لە حەقیقەتدا كێبركێی سەرەكی بۆ یەكڵاكردنەوەی یەكێتی لەنێوان دوو بنەماڵەدایە، كە ئەوانیش بنەماڵەی تاڵەبانی و كۆسرەت رەسوڵە، بنەماڵەی تاڵەبانی دەیانەوێت میراتی سیاسی تاڵەبانی بەتەواوی لەسەر خۆیان تاپۆبكەن و جۆڕێك لە سێبەر بۆ باڵی كۆسرەت رەسوڵ لەناو یەكێتی دا بهێلنەوە، بەڵام لە حەقیقتەدا كۆسرەتیش هەمان ئەو مەبەستەی بنەماڵەی تاڵەبانی پەڵكێشی دەكات، بەڵام ئایا ئێمە ئێستا لەسەردەمی تەسفیەی دوای تاڵەبانین یان لە كۆنگرەیی دوای تاڵەبانی داین؟ ئەمەش لە داخوازی و لێدوانەكانی باڵە جیاوازەكانی ناو یەكێـتی دا رسمی ئەو سیاسەتە دەكات، كە ئێمە لە تەسفیە و ساخ كردنەوەی قۆناغی دوای تاڵەبانی داین، بەڵام پرسیار لێرەدا ئەوەیە، ئایا لاهور چ چیرۆكێكی ناو یەكێتیە؟ ئایا بەراستی لاهور جەنگی ئەو كەسەیە، كە نەخشێنەری بەرجەستەی دەسەڵاتی تاڵەبانیە؟ وەك ئەوەی وا دەخرێتە پێش كە یەكەمی بێ ركابەرەكەی ناو یەكێتیە؟ ئایا میراتی یەكێتی وەها بەئاسانی بۆ زر برازایەكی تاڵەبانیە؟ یان بەراستی لاهور فو تێكراوێكی میدیایە؟
وەڵامی كۆی ئەم پرسیارانە لە وەدا دەست پێدەكات كە ئایا كورەكانی تاڵەبانی لەم یەكێتیەی دوای تاڵەبانیەدا دەرفەت دەدەن كە چیتر لاهور بەم جۆڕە لە سیاسەتەی دا هەنگاو بۆ سەركردایەتی دوای تاڵەبانی بنێت؟ بەتەواوی میراتی سیاسی تاڵەبانی بۆخی ببات؟ ئایا لاهور ئەم دەستەبژێرەیە كە كورەكانی تاڵەبانی یەكێتی دوای تاڵەبانی یەكێتی رادەست بكەن؟ لە دۆخی ئێستادا كە یەكێتی خەریكی تەسفیاتی سێ باڵی بنەماڵەییە، لەنێوان كۆسرەت و بنەماڵەی تاڵەبانی و ئیبراهیم ئەحمەدا راكێش راكێشە، لاهور لەم دەرفەتەدا “دەیەوێت بەرەكە لەبەر پێی هەموواندا دەر بێنێت بەڵام ئایا ئەوە سەردەگرێت؟
كێشەی بنەماڵەكانی ناو یەكێتی
جگە لە میراتی تاڵەبانی و مێژووی سیاسی هیچ ئاراستەیەكی روونی یەكێتی بۆ ئیدارەی ئەو حزبە لەدوای تاڵەبانی دیار نیە، جگە لەوەش لەناو یەكێتیدا هێشتا خیانەتێكی گەورە ئامادەیە، كە هێشتا لەناوەخۆی ئەو حزبە یەكڵا نەبۆتەوە، جگە لەوەش بۆتە بەشێك لە شانازی، ئەمەش وەك دژایەتیەكی پارتی پێشاندراوە، بەڵام لە حەقیقەتدا ئەم شانازیەی كە لە 16ی ئۆكتۆبەردا دەخرێتە روو لەبەناو دژایەتی پارتی ئەوەندەی بۆناوەخۆی یەكێتیە، ئەوەندە بۆ وەڵامدانەوەی شەپۆلی جوڵەكانی پارتی نیە لەدژایەتی خیانەتەكەدا، چونكە تاكە خاڵی لاوازی بنەماڵەی تاڵەبانی و لاهور جەنگی 16ی ئۆكتۆبەر و فرۆشتنی كەركووكە، كە لە بێدەنگی و هیچ نەزانینی باڵی كۆسرەت رەسوڵ لەبارەی دامەزراندنی ئەو هەموو میدیایە بۆ چەواشەكاری رای گشتی و رای یەكێتیەكان لەبارەی خیانەتی فرۆشتنی كەركووكدا هیچ تێنەگەیشتن بەوەی پێش جوڵەی كۆسرەت رەسوڵ ئەم 16ی ئۆكتۆبەرە لەنێو جەماوەری یەكێتی دا بۆتە بەشێك لەشانازی كە زۆر زیرەكانە، باڵی ماڵباتی تاڵەبانی و لاهور جەنگی توانیان لەو پەری داروخاوی ئەخڵاقدا 16ی ئۆكتۆبەریان لە نەفرەتی ناو یەكێـتی گۆڕی بۆ شانازی و ئەمەشیان لەژێر ناوی دژایەتی پارتی كرد كە زۆر زیرەكانە توانیان كارتی بەردەستی كۆسرەت رەسوڵ بسوتێنن كە ئێستا هیچ بەهایەكی لەناو یەكێتی دا نەماوە بەڵكو بۆتە شانازیش بۆیان،
كەوایە پرسیارەكە ئەوەیە ئایا ئێستا باڵی كورەكانی تاڵەبانی راستگۆن لەگەڵ لاهوردا؟ ئەو ئەو پرسیارەیە كە دەبێت بەم شێوەیە وەڵام بدرێـتەوە، ئایا لاهور جەنگی لەناو یەكێتی دوای تاڵەبانی چ كردووە و تا چەند هەنگاوی ناوە، ئایا لاهور تەنها كارەكتەرێكی هەڵچوو و قیرە قیری سەر مەنەسەكانە، یان بەراستی سیاسەتی دژایەتی پارتی بۆ كۆكردنەوەی دەنگە؟ وەلێ ئەوەی كە دەبینرێت لاهور جەنگی تەنها رووی دژایەتی و هێرشی سەر پارتیە، كە بنەماڵەی تاڵەبانی و كورەكانی تاڵەبانی دەیانەوێت لە رێگای لاهور جەنگی ئەو ئەركە لەكوڵ نەكەن، بەڵام لە واقیع حاڵی سیاسەتی دوای تاڵەبانی دا ئەگەر لاهور ئەوەندە مەترسیداربوایە لەسەر باڵەجیاوازەكان، ئەوە بێگومان سێ بنەماڵەی ناكۆك لەسەر ئەوە كۆكن كە میراتی سیاسی تاڵەبانی نابێت بكەوێتە بەردەستی لاهور جەنگی، كەوایە ئەی بۆ ئەوە ناكەن؟ هێشتا لاهور جەنگی ئەو رەقەمە سیاسیە نیە، كە مەترسیدار بێت بەسەر میراتگرانی تاڵەبانی، وەك هەندێك كۆڵكە نووسەر لە رەقەمی سیاسی سەردەمی یەكێتی دەینەخشێنن، لاهور لەئێستادا رۆلێكی كارتۆنی و دیكۆرێكی فۆتێكراوی هەیە، ئەوەش وەكو كارتی گوشار تا ئەم چركەیە پێناسەی كراوە، دەنا لە راستی رووداوەكانی ناو یەكێتی دا سێ باڵەكە لەوەدا هاوبەش دەبن گەر لاهور جەنگی بەقسەی ریكڵامی براوەی هەڵبژاردن و كۆنفراسەكانی ناو یەكێتیە، كورەكانی تاڵەبانی زۆر زیاتر لەوەی كە باس دەكرێت زیرەكانە دەجوڵێن لەلایان لاهور جەنگی وەك دهۆلێكی دەنگ ناخۆش دژی پارتی بەكار دەهێنن، لەلایەكیش تەسفیەی باڵی دوو بنەماڵەكەی پێدەكەن، چونكە دواجار چۆن گۆڕان تاپۆی دەستی كورەكانی نەوشێروان بوون، ئەوهاش كەس ناتوانێت رسمی تاڵەبانی دوای كۆچكردنی بكات جگە لە دووكورە دورخراوەكەی سەردەمی تاڵەبانی نەبێت.
كورەكانی تاڵەبانی دواجار میراتگری باوكیانن و دابەشیشی ناكەن
كورەكانی تاڵەبانی كە تاكە میراتگرن، وە زۆر لەوە زیرەكانەتر هەنگاو دەنێن وەك ئەوەی ئاهەنگبۆشی میدیا بازرگانەكان لە بانگەشەی فوتێكردنی لاهوردا رسمی دەكەن، چونكە میراتگرانی تاڵەبانی لەشەری یەكڵاكردنەوەی یەكێتی دان لەدوای تاڵەبانی، لە هەوڵی چڕدان كە كۆتایی بە بەهێزی باڵە جیاوازەكان بهێنن و دواجار لە ژێر رەشماڵی خۆیاندا بیانهێلنەوە، شەڕی راستەقینەی میراتگرانی تاڵەبانی لەگەل بنەماڵەی كۆسرەت رەسوڵە كە تاكە رەمزی ماوەی ناو یەكێتیەكانە، هەر كە ئەم شەڕە یەكڵا بویەوە، لاهور جەنگی شوێنێكی بۆ مانەوە لەناو یەكێتی دا نابێت، چونكە كورەكانی تاڵەبانی نەك هەر ئامادە نین میراتی تاڵەبانی بەش بكەن، بەڵكو دەستبردن بۆ میراتی تاڵەبانی بڕینی دەستی بەدوا دا دێت، كە لاهور جەنگی ئەم هێڵەی بەزاندووە، بۆیە هەم كات و هەم واقیع حاڵی باڵە جیاوازەكانی ناو یەكێتی ئەوە دەدات بە لاهور جەنگی دەهۆڵی دراو لێبدات، دەنا لاهور جەنگی جگە لە هەڵپەی دەسەڵات هیچ روئیایەكی سیاسی بۆ ئیدارەدانی یەكێتی و فۆرمێك لەسەركردەبوونێكی مێژووی بۆ یەكێتی دەستەبەر ناكات، نە روئیایەكی روونی سیاسی نە سەركردایەتیەكی مێژووی بۆ یەكێتی بەرجەستە دەكات، كەوایە بوون و نەبوونی لاهور هیچ لەو واقیعە ناگۆڕێت كە یەكێتی لە ئێستادا بەسەدان باڵ بۆی دەنالێنێت، لاهور جەنگی لەگەڵ دەسپێكی كۆنگرە چەندین ئاماژەی داوە كە شیاوی هیچ دەسەڵاتێكی ناو یەكێتی نیە، چونكە یەكێتی لە مانەوەی خۆیدا لە هێزێكی روئیای تاڵەبانیەوە هاتووە، كە ئەویش لەخۆگرتنی هەموو باڵ و بۆچوونە جیاوازەكانی ناو یەكێتی بووە، تاڵەبانی كۆچكردوو، سەركردەیەكی كۆكەرەوە بوو، كە هێزی بەیەكێتی دا مێژووێكی سیاسی هەبێت و بتوانێت خۆی بگرێت، بەڵام كاتێك لاهور جەنگیەك دەبینین بە ڤیدیۆ ئابروبەرانە یان بە هەرەشە بیر لە باڵە جیاوازەكان لەخۆی دەكاتەوە، ئەوە دەسەلمێت، كە لاهور جەنگی نەك ناتوانێت ئیدارەی یەكێتی دوای تاڵەبانی بكات بەڵكو یەكێتی بەتەواوی دابەش دەكات، بۆیە كورەكانی تاڵەبانی لەوەدا حالین بەڵام پاڵپێوەنانی لاهور بۆ كۆمەڵێك ئامانجی روونی قۆناغی تەسفیەی دوای تاڵەبانیە بۆ ئامانجەكانیانە، لە درێژماوەدا دەبینرێت كە چۆن لاهور جەنگی جێگایەكی بۆ مانەوە نیە تەنها خۆدانە پاڵ بنەماڵەی تاڵەبانی و كورە میراتگرەكانی تاڵەبانی نەبێت”.