توێکڵی مۆز ده‌رمانی دوو نه‌خۆشییه‌توێکڵی مۆز ده‌رمانی دوو نه‌خۆشییه‌

له‌ وڵاتی کوبا لێکۆڵه‌رانی تاقیگه‌ی درووستکردنی ده‌رمان به‌رهه‌مێکی نوێیان له‌ توێکڵی مۆز درووست کردووه‌ که‌ چاره‌سه‌ری دوو نه‌خۆشی ده‌کات.

به‌ پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، له‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کدا هاتووه‌ که‌ ئه‌م ده‌رمانه‌ نوێیه‌ له‌ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی زۆر کاریگه‌ره‌ و تا ئێستا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ توشبووان به‌م نه‌خۆشییه‌، به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م ده‌رمانه‌ چاکبوونه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو که‌ به‌و ده‌رمانه‌ ته‌واوکه‌ری ده‌رمانه‌کانی چاره‌سه‌رکردنی که‌م خوێنی و بێ ئیشتیهاییه‌.

Back to top button