ئاگادارن مێسی چۆن باسی كلاسیكۆ و هازارد دەكات
لۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە باس لە یاری یانەكەی دەكات بەرامبەر ریاڵ مەدرید و رەتیشدەكاتەوە هازارد بتوانێت جێگەی رۆناڵدۆ پرشبكاتەوە لە یانەی شاهانە .
لەمیانەی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ماركای مەدریدی میسی: من یاریكردنم لەیاریگای بێرنابیۆ پێباشترە تا كامپ نۆ ئەمەش بەهۆی ئەوەی ریاڵ مەدرید لەبێرنابیۆ زیاتر هێرشبەری یاریدەكات و ئەمەش روبەروی یاریگا زیاتر بۆ ئێمە كراوە دەبێت.
هەروەها میسی لەبارەی هازاردەوە دواو وتی: هازارد یاریزانێكی سەرنج راكێشە و بەتەواوی بەرگریكار بێزار دەكات بەڵام پێموانیە بتوانێت جێگەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەیانەكەدا پڕبكاتەوە.
لەكۆتایشدا میسی بارودۆخی بەرشەلۆنەی لەئێستادا بەباش وەسفكرد و دووپاتیشكرەوە كەدەبێت سەركەوتن لەم یاریەدا بەدەستبهێنن تائەوەی بەتەنها سەروی ریزبەندی خولەكە بگرنە دەست.