مەزڵوم کۆبانێ داواکارییەك ئاراستەی ترەمپ دەکات
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات داوا لە دۆناڵد ترەمپ دەکات رێگری بکات لە جینۆسایدی کورد لەلایەن تورکیاوە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری فۆرین پۆلیسی، مەزڵوم کۆبانێ داوایکردوە ئەمریکا تورکیا پابەند بکا بە ئاگربەستی شەڕەوە، چونکە بەوتەی کۆبانێ هێشتا تورکیا پابەند نیە بە ئاگر بەستەوە.
مەزڵوم کۆبانێ ئاماژەی بەوەشکردوە تورکیا بەبەرچاوی هەموو وڵاتانی جیهانەوە خەریکی گۆڕینی دیموگرافی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستانە.
ئەم وتانەی مەزڵوم کۆبانێ لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندوە لەسنورەکانی تورکیا و سوریا دۆخەکە ئارامە و هیچ کێشەیەك نیە.