عادل عەبدولمەهدی زانیاری لەسەر بوودجەی ساڵی 2020 ئاشکرا دەکات

سەرۆك وەزیرانی کاربەڕێکەری عیراق رایگەیاند پڕۆژە یاسای بوودجەی ساڵی 2020 ی عیراق ئامادەیە.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی کاربەڕێکەری عیراق رایگەیاند، تا پێکهێنانی حکومەتی نوێ لەسەر کارەکان بەردەوام دەبم، هەروەها هاوکاری حکومەتی داهاتوو دەبم.

سەبارەت بە بوودجەی ساڵی 2020ی عیراق وتی، پڕۆژە یاسای بوودجەی ساڵی 2020 ئامادەیە و دەدرێتە حکومەتی نوێ بۆئەوەی بینێرێتە پەرلەمانی عیراق.

Back to top button