هاککەرێك پێگە ئەلیکترۆنییەکانی حکومەتی عێراق هاك دەکات
لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا هاککەرێك پێگەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی هاککرد، دواتر پێگەی کۆمەڵێک دامەزراوەی دیکەشی هاککرد و پەیامێکی لەسەر پێگە لەکارکەوتووەکانی حکومەتی عێراق جێهێشتووە.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 18-12-2019، هاککەران ماڵپەڕی وەزارەتەکانی پێگەی وەزارەتەکانی بەرگریی، تەندروستی، پەروەردە، نەوت و بازرگانی حکومەتی عێراقی گرتووەتەوە و تەواوی ئەو پێگە ئەلیکترۆنییانەی پەیوەستن بە وەزارەتەکانەوە لەکارکەوتوون.
هاککەران هەڕەشەیان کردووە، کە بەردەوام دەبن لە هاککردنی ماڵپەڕە فەرمییەکانی وەزارەت و دامودەزگاکانی حکوومەتی عێراق.