بـۆ یەکەم جار .. هێزێکی نوێ دەچێتە پـاڵ سوپای ئەمریکـا

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر پرۆژە یاسایەکی تایبەت بە سیاسەتی بەرگری بە گوژمەی 738 ملیار دۆلار کە ڕێگا ددات بە دامەزراندنی هێزێکی بۆشایی و لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ پێشنیار کرابوو هەروەها ڕێ بە کارمەندانی وەزارەتی بەرگری دەدات کە مووڵەتێکی خێزانی بە مووچەیەکی تەواو وەربگرن بۆ ماوەی 12 هەفتە.

وا بڕیارە پڕۆژە یاسایەکە کە بەرزکردنەوەی مووچەی سەربازەکان بە ڕێژەی 1 , 3 % و مووڵەتی خێزانی و دامەزراندنی هێزێکی بۆشایی لەخۆ دەگریت ڕەوانە کۆشکی سپی بکرێت بۆ پشتگیری و واژوو کردنی لە لایەن سەرۆكی ئەمریکا و شایەنی باسە ئەنجوومەنی پیران کە کۆماریەکان کۆنتڕۆلیان کردووە بە زۆرینەی دەنگەکان ڕەزامەندیان لەسەر پڕۆژەکە داوە بە ڕێژەی 86 دەنگی بەڵی و ئەمە یەکەم لقی نوێیە دەکرێتەوە لە سوپای ئەمریکا لە 60 ساڵی ڕابردوو.

سەرچاوە : الغــد پرێس

 

Back to top button