سەرۆکی هەواڵگری و پشکێنەر و وەزیرێك .. ئایـا سەرۆك کۆمار یەکێکیان هەڵدەبژێریت بۆ سەرۆکایەتی وەزیران ؟
لە دوای ئەوەی سەرۆك کۆمار لیستێکی بەدەست گەیشت بەناوی پالیۆراوان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ، خۆپیشاندەرە توڕەکان چاوەڕێ ئەوەن بزانـن سەرۆك کۆمار لەم قۆناغە پڕ مەترسیەی کە وڵات پێیـدا تێدەپەڕیت کامە ناو هەڵدەبژێریت و ئایـا ڕچاوی داواکاریەکانیان کراوە ؟ یاخود تەنهـا خولانەوەی ئەو ناوانەن کە تێوەگڵاون بە گەندەڵی ، و پاش لادانی ناوی محەمەد شەیاع سوودانی کە دژایەتی کرا لەلایەن شەقامی عێراقی تەنها 3 ناوی دیار ماون.
1 / مستەفا کازمی ڕۆژنامەنووسێك بوو و لەلایەن سەرۆك وەزیرانی پێشوو حەیدەر عەبادی لە ساڵی 2016 دامەزرا لە شوێنی لیوا زوهێر غەرباوی بــۆ پۆستی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی و کاندیدی ڕوتی حیکمەیە و زاوای مەهدی عەلاقە کە پێشتر بەڕێوەبەری نوسینگەی هەردوو سەرۆك وەزیران مالیکی و عەبادی بووە 1 / مستەفا کازمی ڕۆژنامەنووسێك بوو و لەلایەن سەرۆك وەزیرانی پێشوو حەیدەر عەبادی لە ساڵی 2016 دامەزرا لە شوێنی لیوا زوهێر غەرباوی بــۆ پۆستی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی و کاندیدی ڕوتی حیکمەیە و زاوای مەهدی عەلاقە کە پێشتر بەڕێوەبەری نوسینگەی هەردوو سەرۆك وەزیران مالیکی و عەبادی بووە.
2 / ڕائید جـوحی ئێستا پشکێنری گشتیە لە وەزارەتی دارایی و پێشووتـر لە ساڵی 2016 تـا 2019 پشکێنەری گشتی بووە لە وەزارەتی بەرگری و هەمان پۆستی بە وکالەت وەرگرتووە لە دەزگای دژە تیرۆری عێراقی و لە ساڵی 2011 سەرۆکی دادگای تاوانەکانی عێراق بووە و خۆپیشاندەران پێیان وایە پالیۆراوی حیزبی دەعوەیە.
3 / عەلی عەلاوی تەمەن 72 ساڵ ئەکادیمیە و وەزیری بازرگانی بووە لە کاتی ئەنجوومەنی حوکمی عێراقی و لە ساڵی 2004 تـا 2005 وەزیری دارایی بووە لە حکومەتی کاتی عێراق و خاڵوزای ئەحمەد جەلەبیە و خاوەنی ڕەگەزنامەی بەریتانیە و پەیوەندی زۆر پتەوی هەیە لەگەڵ نوری مالیکی.