باڵیۆزی كهنهدا له عێراق وێنهی ساتی بهخشینی سیمبولی نیشتمانیی کەنەدای به سهرۆك بارزانی بڵاوكردهوه
ئۆلریک شانون باڵیۆزی كهنهدا له عێراق له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر وێنهیهكی بڵاوكردووهتهوه رایدهگهێنێت ، شەرەفمەندم بە دیداری سەرۆك مەسعود بارزانی، کەسایەتیەکی دیاری مێژووی نوێ، کە لە هەموو ژیانیدا لە پێناو مافەکانی گەلی کوردستان جەنگاوە و بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان سیمبولی نیشتمانیی کەنەدام وەک دیاری پێشکەش کرد.ڕۆژی سێشەممە 17ـی 12ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستیفن هیكی باڵیۆزی تازەی بریتانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی باڵیۆزی تازەی بریتانیا لە عێراق كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و كێشە و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و داوكاریی خۆپێشاندەران و هەروەها نیگەرانییەكان لەبارەی سەرهەڵدانی بۆشایی ئیداری و سیاسی تاوتوێ كرا.
لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بریتانیا و باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی خوازیاری ئەوەیە كە هەرێمی كوردستان بەهێز و یەكگرتوو بێت.
ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سووریا و مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی داعش تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوون.