خەڵکی گەرمیان بۆ بەرگری لە خۆیان دیسان چەکیان کردەوە شان
جموجوڵی سەرلەنوێی پاشماوەکانی داعش کوردانی سنووری زەنگابادی ناچار کردەوە بۆ پارێزگاری لە ماڵ و سامانی خۆیان دەست دەنەوە چەک و بەرگری لە خۆیان بکەن .
هاوکات دانیشتوانی ئەو ناوچانە داوا دەکەن هێزی پێشمەرگە ڕەوانەی ئەو سنوورەبکرێتەوە و بنکەو بارەگای سەربازی لێ دابمزرێت.
هاووڵاتیان دەڵێن پەلاماری داعش بۆ زەنگاباد و سنوورەکانی شارەدێی کولەجۆو گوڵاڵە بە ئاشکرایە و ئەوانیش ناچارن چەک هەڵگرن و شەوانیش تا بەیان پاسەوانی چواردەوری گوندەکانیان بن .
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن وەزارەتی پێشمەرگە وەک یەکەم هەنگاو بەفەرمانێکی فەرمی هێزی ڕەوانەی ئەو ناوچانە کردووەو لە ئیئستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ دامەزراندنی بنکەی سەربازی .