عەرعەر .. شادەمارێکی دەروازەیی نێوان عێراق و سعودیایە و ژیانی بۆ دەگەڕێتەوە

 

سەرچاوەیەك لە دەستەی دەروازە سنووریەکان ئاشکرای کرد کارەکان لە قۆناغی کۆتایی دان بۆ کردنەوەی دروازەی عەرعەر کە عێراق بە شانشینی سعودیە دەبەستێتەوە.

 

دوای داخستنی  زیاتـر لە 27 ساڵ و هەردوولا هیوادارن ئەم دەروازەیە لە داهاتوو دا بـبێتە شادەماری گەڕانەوەی ژیان و پەیوەندی نێوان گەلی عێراق و گەلی سعودیە

 

لەم بارەیەوە کازم عەقابی بەڕێوەبەری دەستەی دەروازە سنووریەکان گوتی لە ڕێی بەخششێك کە لە لایەن شانشینی سعودیە پێشکەش کراوە بە بڕی 50 ملیۆن دۆلار توانیمان دەروازەی عەرعر بە شێویەکی نموونەیی بونیات بنێـین و دووپاتی کردەوە کە 20 ئەم مانگە دەکرێتەوە بە ڕووی گەشتیاران و بازرگانان

 

سەرچاوە : موازین نیوز

Back to top button