لــە مەکسیـك 414 پۆلیس بە دەستی مافیاکانی مادەی هۆشبەر کوژراون لە ساڵی 2019
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/12/webste-qalb-wena-105.jpg)
دەزگا ڕاگەیاندنەکانی مەکسیك ئەمڕۆ چوار شەممە ئاشکرایان کـرد 414 پۆلیس لە ماوەی ئەم ساڵە دا بە هۆی هێرشی مافیەکانی مادەی هۆشبەر کوژراون و لەم بارەیەوە وەزیری ناوەخۆی مەکسیك ئەلفۆنسۆ دۆرازۆ گوتی ویلایەتی گواناخواتۆ یەکێکە لەو ناوچانەی کە زۆرترین پیاوانی پۆلیسی لێ کوژراوە و تەنها ئەم ساڵ 62 پۆلیس کوژراوە
هەروەها دۆرازۆ ئاماژەی دا کە هەفتەی ڕابردوو ئەو ویلایەتە کوژرانی 12 پۆلیسی بخۆویەوە بینیووە و لەلایەکی دیکەوە ڕاپۆرتەکان باس لە کوژرانی 300 هەزار کەس دەکەن لە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕاودوونانی قاچاغچیەکانی مادەی هۆشبەر و ئامارە فەرمیەکان ئاشکرایان کردووە کە 40 هەزار کەسی دیکە کوژراون جگە لە ئاوارەبوونی 340 هەزار کەس بەهۆی ڕووداوی توند و تیـژی
سەرچاوە : الغــد برێس