وەزارەتی پەروەردە لەسەر چۆنیەتی پشووی سەری ساڵ ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
لەم ڕاگەیەندراوەدا ئاشکرای دەکات رۆژانی پشووی سەری سال تەواوی ناوەندەکانی خوێندن و دامەزراوەییەکانی پەروەردەیی دەگرێتەوە
دەقی روونکردنەوەکەی وەزارەتی پەروەردە
روونکردنەوەیەک لە ڕاگەیاندنى وەزارەتى پەروەردەوە
سەبارەت بە رۆژەکانى پشوو کە لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانى بەرێزەوە راگەیاندراوە، ئەم پشووانە تەواوى ناوەندەکانى خوێندن و دامەزراوە پەروەردەییەکان دەگرێتەوە، رۆژى 4-1-2020 کە دەکاتە رۆژى شەممە دەوامى فەرمى قوتابخانەکانە، رۆژى(5-1-2020) لەگەڵ دەسپێکردنەوەى دەوامى فەرمى وەزارەتەکانى دیکەى حکومەتى هەرێمى کوردستان دامەزراوە پەروەردەییەکان دەوامیان دەستپێدەکاتەوە.
راگەیاندنى وەزارەتى پەروەردە