سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی تایفەمەسیحیەکانی عێراق دەکات

 

 

ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی تایفە مەسیحیەکانی عێراقی کرد و رۆڵی ئەوانی لە پەرەپێدانی ئاشتەوایی و پێکەوە ژیان بەرز نرخاند .

 

لەم کۆبوونەوەدا کە پێک هاتبوو لە چەند مەتران و قەشەرو پیاوەئایینیەکانی تایفەی مەسیحی عێراق و مەتران ” ئاڤاک سەدۆریان ” وەک ئەمینداری گشتی سەرۆکایەتی دەکردن بۆ جارێکیتریش پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی کرد وەک دەستبەکار بوونی لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا و سوپاسی گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد کە بەردەوام هەوڵی پاراستنی مەسیحیەکانیان داوەو بە هانایانەوە چوون .

 

هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەی ڕاگەیاندن ، مەسیحیەکان وەک بەشێکی گرینگی پێکهاتەی کوردستانی ڕەسەن کە هەزاران ساڵە لە گەڵ پێکهاتەکانی تر لێرە دەژین جێگەی ڕیز ماف پارێزراوین .

 

لە کۆتاییدا شاندەکە سوپاسی خۆیان ئاراستەی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان کرد کە ئامادە بوونیان لەم کۆبوونەوە بۆئەوان مانایەکی تایبەتی پیبەخشین .

Back to top button