بڕیارێکی نوێی وەزارەتی ناوخۆ بە ڕاگەیاندن دەکرێت .

 

لەم ڕاگەیەندراوەدا باسی کۆبوونەوەی وەزارەتەکانی ناوخۆ و گواستنەوەو گەیاندن دەکات و ڕێکخستنەوەی کاری تاکسیەکان بە فەرمی دەکرێت

 

ده‌قی نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان:

 

له‌ڕێكه‌وتی (29-10-2019) كاتژمێر (11) ی پێش نیوه‌ڕۆ لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی كردنی جێ به‌جێ‌ كردنی ڕێكخستنی كاری شۆفێری تاكسی له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ (یه‌ك)ی ساڵی (2019) به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك ‌و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌، پاش تاووتوێكردن‌و گفت‌وگۆیه‌كی تێر‌و ته‌سه‌ل كۆبونه‌وه‌كه‌ گه‌یشته‌ ئه‌م ڕاسپاردانه‌ی خواره‌وه‌:

1/ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و فۆرمه‌ تایبه‌ته‌ی كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌‌و گه‌یاندنه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌ بۆ سیستمی بایۆمه‌تری تاكسی.

2/ دابینكردنی كاغه‌زی به‌كارهاتوو بۆ ئه‌م فۆرمه‌ تایبه‌ته‌ به‌كوالێتی‌و سكیوریتی به‌رز له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه‌ به‌بێ‌ به‌رامبه‌ر.

3/ ماوه‌ی جێ‌ به‌جێكردنی ڕێكخستنی كاری تاكسی له‌هه‌رێمی كوردستان شه‌ش مانگ ده‌بێت له‌ڕۆژی ده‌ست به‌كاربوونی سیستمه‌كه‌وه‌‌و به‌فه‌رمی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت له‌ڕێگای كۆنكره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی نلوخۆ‌و گواستنه‌وه‌‌و گه‌یاندن‌و كۆمپانیاكانی جێ‌ به‌جێ‌ كاری پرۆژه‌ی لێدانی شریت‌و ئارم‌و كۆد بۆ تاكسیه‌كان

4/ ڕێكاره‌كانی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:

أ‌- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆ وردبینی له‌سه‌ر ناوی شۆفێری تاكسی ده‌كه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی پارێزگاكان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆ له‌پارێزگاكان ده‌كرێت له‌ڕێگای سیستمی بایۆمه‌تری تاكسی

ب‌- ئه‌گه‌ر شۆفێری تاكسی فه‌رمانبه‌ری شارستانی بو له‌پله‌كانی (1و2و3و4و5و6) ئه‌وا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆ له‌پارێزگاكان ڕه‌زامه‌ندیان پێ‌ نادرێت.

ج- ئه‌گه‌ر شۆفێری تاكسی فه‌رمانبه‌ری شارستانی بو له‌پله‌كانی (7و8و9و10)ئه‌وا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆ له‌پارێزگاكان ئاماژه‌ به‌به‌ڕه‌زامه‌ندی فه‌رمانگه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ ده‌كرێت‌و ساڵانه‌ ئه‌م ڕه‌زامه‌ندیه‌ نوێ‌ ده‌كرێته‌وه‌.

د- ئه‌گه‌ر شۆفێری تاكسی ئه‌فسه‌ر‌و كارمه‌ندی سه‌ر به‌هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بێت

(ئاسایش، پۆلیس، زێره‌ڤانی، به‌رگری‌و فریاكه‌وتن، ڕه‌گه‌زنامه‌، پاسه‌وانی سنور‌و گومرگ)‌و میلاكی سه‌ربازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌‌و گشت هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌سه‌ر میلاكی حكومه‌تی هه‌رێم‌و حكومه‌تی فیدراڵی عێراق، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان هاتوچۆ ڕه‌زامه‌ندیان پێ ناده‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ر میلاكی سه‌ربازین.

5/ پێویستی به‌پێی ئه‌و فۆرمه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ گه‌یاندن ئاماده‌كراوه‌ ڕه‌زامه‌ندی فه‌رمانگه‌كانی (ئاسایشی گه‌ڕه‌ك، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڵگه‌كانی تاوانی پارێزگاكان) وه‌ربگیرێت‌و له‌سه‌ر فۆرمه‌كه‌ بنوسرێت.

6/ئه‌گه‌ر شۆفێری تاكسی زیندانی كرابێت به‌كه‌تنێك یان تاوانی ئابڕوبه‌ر ئه‌وا ڕه‌زامه‌ندی پێنادرێت.

Back to top button