سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی سعوود مەلا دەکات
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
برای بەڕێز كاك سعوود مەلا سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان_ سووریا
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ئامۆزای بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو ئەكرەم سەعید مەلامان پێگەییشت. سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
18ـی 12ـی 2019