ئۆجەلان: پەكەكە هۆكاری دەستگیركردنی سەركردەكانی هەدەپەيە
خواكوڕك
پاش ئەوەی چەند سەركردەیەكی پارتی دیموكراتی گەلان(هەدەپە) لە لایەن حكومەتی توركیا دەست بەسەر كران, سیاسەتمەدارێكی كورد هۆكاری دەستگیركردنی ئەندامانی( هەدەپ) بۆ چەند سەركردەیەكی پارتی كرێكارانی كوردستان دەگێرێتەوە, وە مەترسی خۆشی نە شاردەوە گرژتلابوونی دۆخی باكوری كوردستان لە دوای هەنگاوەكانی دەستگیركردنی سەركردایەتی و پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتیی گەلان (هەدەپە).
عوسمان ئۆجەلان، برای عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری ڕێبەری زیندانی كراوی پارتی كرێكارانی كوردستان، سیاسەتمەدار بە مالپەری (باسنیوز)ی ڕاگەیاندووە: ” دوای سەردانی بارزانی بۆ توركیا پڕۆسەی ئاشتی دەستی پێكرد، هیوایەكی زۆر بۆ كوردان هەبوو، كە جارێكی دیكە كوشتن ڕوونەداتەوە، كورد چووە قۆناخێكی دیكە ئەوە بوو بەشداری لە هەڵژاردنەكانی كرد و توانی سەركەوتنی گەورە بەدەست بهێنێت، هەموو لایەكمان هیوامان ئەوەبوو كە پشتیوانی پڕۆسەی ئاشتی بكرێت، بەڵام بەداخەوە هەندێك سەركردایەتی پەكەكە دۆخەكەیان بەشێوەیەك ئاڵۆز كرد و كە دواجار بووە هۆی دەستگیركردنی دەیان سەركردەی (هەدەپە)و ئێستاش چارەنووسیان نادیارە”.
ئەو سیاسەتمەدارە كوردە گوتیشی: “لە كاتێكدا ئێستا هەدەپە داوا لە بارزانی دەكات ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، كاتی خۆی زۆر داوامان كرد پشتیوانی ئەو پڕۆژەی بارزانی بكرێت، تا نەگاتە ئەوەی ئەمڕۆ بەڵام ئێستا دۆخی باكووری كوردستان بەشێوەیەك ئاڵۆز بووە كارگەیشتوەتە كارو كاردانەوە، ڕۆژانە بارەگای حزبی دەسوتێنرێت، هێرش دەكرێتە. بۆیە پێشبینی كردن بۆ گەڕانەوە پڕۆسەی ئاشتی ئەستەمە.
ئەو سەركردەیەی پێشووی پەكەكە، بۆ (باسنیوز) دەشڵێت: ” ناكرێت بەهۆی سیاسەتی حزبێكەوە، باكووری كوردستان وێران بكرێت، ئەوەی ئێستا لە نێوان توركیا و پەكەكە ڕوودەدات، دواجار خەڵكی باكووری كوردستان زیانمەند دەبێت بۆیە جارێكی ترئەگەر هیوایەك مابێت ئەوەیە كە بارزانی، بە پێشنیار یان بۆچوونی خۆی، دووبارە دەست بكاتەوە، بۆ ئارام بوونەوەی دۆخی باكوور ،دواتر قسە لەسەر پڕۆسەی ئاشتی بكرێت”.