ژوورێکی چالاکی بۆ کۆنتڕۆڵی ڕەوشی عێراق پێک دەهێندرێت
ژووری چالاکی بۆ ئارامکردنەوەی ڕەوشی هەنووکەیی عێراق بە گشتی و تایبەت بەغدا و ناوەراست و باشووربۆ پاراستنی خۆپیشاندەران لەلایەن لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق و شانەی قەیرانەکانی کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ لە عێراق پێک هێندرا .
ئەم ژوورە لە رێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە ئاشکرا دەکرێت و ئامانجی پاراستنی گیانی خۆپیشاندەرانە کە ماوەیەکە ڕفاندن و کوشتنی ناڕازیان رووی لە تەشەنە کردنە .
پلانی ژووی چالاکی ئەوەیە ، شوینێکی پاراێزراو بۆ خۆپیشاندانی نارازیانی شەقام دیاری بکرێت و لەوێوە داخوازی خۆیان ئاراستەی حکومەت کەن .
لە خاڵێکی تری ئەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەوە کراوە بڕیارە کۆنگرەیەکی نشتیمانی ڕێکەوتن سازبکرێت بۆ ئەوەی نوینەرایەتی هەموو هۆز و عەشیرەکانیش تەیدا بەشدار بن و دەنگیان لە یاساکانی دوا رۆژدا جێگیر بکرێت .