بالیۆزێ كه‌نه‌دا بزانن چی له‌باره‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێت
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له بالیۆزی نوێی كه‌نه‌دا له عێراقكرد، باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عێراق سیمبولی نیشتمانیی وڵاته‌كه‌ی وه‌ك دیارییه‌ك پێشكه‌ش به سه‌رۆك بارزانی كردووه رایگه‌یاند شانازی ده‌كه‌م كه به دیداری سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری گه‌یشتم.
ئۆلریک شانون باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر پاش دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی وێنه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له رۆژی ئاڵای كوردستاندا، سیمبولی نیشتمانیی وڵاته‌كه‌ی وەک دیاری پێشکەش کردووه.
باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عێراق نوسیوویه‌تیشی، شەرەفمەندم بە دیداری سەرۆك مەسعود بارزانی، کەسایەتیەکی دیاری مێژووی نوێ، کە لە هەموو ژیانیدا لە پێناو مافەکانی گەلی کوردستان جەنگاوە و بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان سیمبولی نیشتمانیی کەنەدام وەک دیاری پێشکەش کرد.
دوێنێ سه‌رۆك بارزانی پێشوازی لە ئۆلریک شانون باڵیۆزی نوێی کەنەدا لە عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.