دوژمنانی ژیان ئه‌مشه‌و مه‌خه‌ون

 

دوای ئه‌وه‌ی دۆخی ناوخۆی عێراق به‌ هۆی خۆپیشاندانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی عێراق تێكچوو كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ سه‌دان كه‌س كوژراون به‌ هه‌زارانی دیكه‌ بریندار بوون سه‌ر ئه‌نجام بووه‌ هۆی ده‌ست له‌ كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌یانی ئه‌مڕۆ هێرشكرایه‌ سه‌ر پێگه‌ فه‌رمیه‌كانی حكومه‌ت له‌ سه‌ر ئینته‌رنێت و چه‌ند مالپه‌رێك هاككران و له‌سه‌ر مالپه‌ڕه‌كان نوسراوه‌ دووژمنانی ژیان ئه‌مشه‌و مه‌خه‌ون.

پێگە ئەلکترۆنییەکانی حکومەتی عێراق رووبەڕووی هێرشێکی ئەلیکترۆنی بوونەتەوە و هاککەرەکە پەیامێکی لەسەر ماڵپەڕە لەکارکەوتووەکانی حکومەتی عێراق جێهێشتووە و نووسیویەتی “دوژمنانی ژیان.. ئەمشەو مەخەون”.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی هێرشە ئەلیکترۆنییەکەوە هاککەرەکە توانیویەتی هەریەکە لە وێبسایتەکانی سەرۆکایەتیی وەزیران، وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی نەوت، وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی بازرگانی هاکبکات، و داتاکانیان سڕیوەتەوە.

هاککەران هەڕەشەیان کردووە، کە بەردەوام دەبن لە هاککردنی ماڵپەڕە فەرمییەکانی وەزارەت و دامودەزگاکانی حکوومەتی عێراق.

Back to top button