به‌یاننامه‌یه‌كی گرنگ له باره‌ی رۆژئاوای كوردستان

ئه‌نجومه‌نی ناوخۆیی باكوور ورۆژهه‌ڵای سوریا له عه‌ین عیسا به‌یاننامه‌یه‌ك بۆ رای گشتی بلاو ده‌كاته‌وه. له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ده‌سپێشخه‌ریانه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك هه‌سه‌ده ئه‌نجامیان داوه كه داوای یه‌ك گوتاری سیاسی هێز و لایه‌نه كوردییه‌كان له رۆژئاوای كوردستان ده‌كات، هاوكات داوای خوڵقاندنی كه‌شێك ئارام ده‌كات له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له‌نێوان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری و ئه‌نه‌كه‌سه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه به‌هۆی بڕوامان به‌م ده‌سپێشخه‌رییه له پێناو خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، بۆ رای گشتی روونی ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ به‌ربه‌ستێكی یاسایی له‌به‌رده‌م ئه‌نه‌كه‌سه نییه بۆ كردنه‌وه‌ی بنكه و باره‌گاكانیان و به‌شدارییان له چالاكی سیاسی له رۆژئاوای كوردستان، بێ ئه‌وه‌ی پێویستیان به هیچ پشتگیری ئه‌منی هه‌بێت. بۆ گێرانه‌وه‌ی متمانه نێوانمان، سه‌رجه‌م كێشه سیاسی و ئیدارییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
بۆ رای گشتی دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، دۆسیه‌ی ئه‌منی و یاسایی سه‌رجه‌م كه‌سایه‌تی و سه‌ركردایه‌تی ئه‌نه‌كه‌سه له ده‌ره‌وه‌ی وولات داده‌خه‌ین و لاپه‌ره‌یه‌كی نوێ هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه. تیایدا هاتووه هیچ به‌ربه‌ستێك دروست نابێت له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوخاكی رۆژئاوای كوردستان بۆ سه‌رله‌نوێ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی چالاكی سیاسیان به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه، دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه هیچ جۆره گرفتێكی یاسایی و ئه‌منیان بۆ دروست نابێت. له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی به‌ندكراوان و ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وولاتن.
هه‌روه‌ها راشیانگه‌یاندووه كه لیستێكی ده كه‌سی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نه‌كه‌سه له پازده‌ی ئه‌م مانگه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه و ئێمه لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه بۆ تاوتوێ كردن و ده‌ستنیشانكردنی راستییه‌كان و گشت ئه‌نجامه‌كان ده‌خه‌ینه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و سه‌ركردایه‌تی هه‌سه‌ده له ماوه‌یه‌كی زۆر كوتدا.