31ـی ئه‌م مانگا به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌

 

سه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی له‌گه‌ڵ بریتانیا وتووێژ له‌باره‌ی برێكزێته‌وه‌ بكه‌ن پاش ئه‌وه‌ی پارتی پارێزگاران به‌ سه‌رۆكایه‌تی بۆریس جۆنسن زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ده‌ست هێناو دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ بریتانیا له‌ سی و یه‌كی مانگی كانوونی دووه‌مدا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌.

له‌و باره‌وه‌ چارلز میشێل سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ئێسته‌ پرسی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه له‌ هه‌ردوو په‌رله‌مانی بریتانیا له‌ له‌نده‌ن و په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌نگ له‌سه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌ی برێكزێت بدرێت به‌ر له‌وه‌ی هه‌ردوو لا هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو پرسی پێوه‌ندیی ئایینده‌ی نێوان خۆیان تاوتوێ بكه‌ن.‌

هاوكات ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لین سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ خشته‌ی كاتی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ زۆر دژواره‌ به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌وروپا پاش ڕۆژێك دوای ده‌نگدان له‌ په‌رله‌مانی بریتانیا ئاماده‌یه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر بڕیارێك له‌باره‌ی وتووێژ له‌گه‌ڵ بریتانیا بدات هاوكات سوپاسی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپای كرد ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌ بریتانیان و به‌هۆی برێكزێته‌وه‌ پۆسته‌كانیان له‌ده‌هست ده‌ده‌ن

Back to top button