کۆماری ئیسلامی ئێران دژایەتی خۆی بۆ دانووستانەکانی نێوان ئەمریکا و تالیبان دەربڕی
ئەمڕۆ چوارشەممە ئێران ڕایگەیاند دژی دانووستانی نێوان ئەمریکا و تالیبانی ئەفغانستانە ، چوونکە ئەم دانووستانانە بێ ڕاوێژکردن بە حکومەت و گەلی ئەفغانستان بەریوە دەچێت .
عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نشتیمانی ئێران ئەمرۆ چوارشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گووتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو ئەو دانووستانانە ڕەت دەکاتە لە نێوان ئەمریکا و تالیبان کە بەبێ ڕاوێژ حکومەت و گەلی ئەفغان دەکرێت ، چوونکە هەر بڕیارێک بەبێ گەڵ شەرعییەت وەرناگرێت .
شەمخانی لە کۆتاییدا دەڵێت دیارە تالیبان بەشێکە لە گەلی ئەفغانستان بەڵام نوێنەرایەتی هەموو گەلی ئەفغانی بە دەست نییە