سوودە تەندروستییەکانی گوڵەبەڕۆژە بزانه‌

گوڵەبەڕۆژە یەکێکە لەو چەرەساتانەی لە زۆربەی چارەسەرە سروشتییەکاندا بەکاردەهێنرێت، جگە لەوەش وەکو سوکە ژەم لەکاتی هەستکردن بە برسێتی دەخورێت کە هۆکارە بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش.

ماڵپەڕی “هییە مەگەزین” لە بابەتێکدا ئاماژە بە سوودە تەندروستییەکانی گوڵەبەڕۆژە دەکات، ئەوانیش:

– بەهۆی بوونی چەندین ماددەی گرنگ لە پێکهاتەیدا بەرگریی جەستە بەهێز دەکات.

– ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لە لەشدا ڕادەگرێت.

– ئەو چەورییەی لە گوڵەبەڕۆژەدا هەیە سوودبەخشە.

– ترشی ئەمینی تێدایە کە کاری ئەندامەکانی جەستە باشتر دەکات.

– دژە ئۆکسانە و بە هۆکارێک دادەنرێت بۆ چارەسەری شێرپەنجە.

– مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەمدەکاتەوە.

– بەهۆی دەوڵەمەندیی بە پرۆتین ماسولکەکانی جەستە بەهێز دەکات.

– بۆ تەندروستی پێست و قژ باشە.

Back to top button