كۆنگرێسی ئەمەریکا به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی تره‌مپی ده‌ركرد
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە دەنگدانی کۆتاییدا بە 230 دەنگ بە بەڵێ بەرامبەر بە 198 دەنگ بە نەخێر بڕیاریدا دۆسیەی لێپرسینەوەکردن لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ، بەتۆمەتی قۆرخکردنی دەسەڵات و رێگریکردن لە ئیش و کاری کۆنگرێس رەوانەی ئەنجومەنی پیران بکرێت.
ده‌نگدان بۆ لێپرسینه‌وه له تره‌مپ له كۆنگرێس له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی حزبی درا و دیموكراته‌كان كه زۆرینه‌ی كورسییه‌كانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه سه‌رجه‌میان ده‌نگیان بۆ بانگهێشت و لێپرسینه‌وه له دۆناڵد تره‌مپ دا، به‌وهۆیه‌وه پرۆژه‌كه تێپه‌ڕێنراو و بڕیاره مانگی داهاتوویش ئه‌نجوومه‌نی پیران كه زۆرینه‌ی كۆمارییه‌كانه له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ی كۆنگرێس كۆ ببێته‌وه و بڕیار له‌باره‌ی لێپرسینه‌وه و دوورخستنه‌وه‌ی تره‌مپ له پۆسته‌كه‌ی ده‌دات.
تره‌مپ بووه چواره‌م سه‌رۆك له مێژووی ئه‌مه‌ریكا كۆنگرێس بۆ لێپرسینه‌وه بانگهێشتی بكات
ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌كه به ئاماده‌بوونی 230 ده‌نگی پشتیوان و 197 ده‌نگی به‌رهه‌ڵست و دژ كۆتایی پێ هات، كه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی پارتی كۆمارییه‌كان بوون.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و پێشهاته نوێیه شتیڤانی گریشام گوته‌بێژی كۆشكی سپی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌وان دڵنیان ئه‌نجوومه‌نی پیران ئه‌و داوایه‌ی كۆنگرێس ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، چونكه بنه‌مایه‌كی ئه‌وتۆی نییه و زیاتر ڕق و كینه‌یه به‌رانبه‌ر سه‌رۆك نه‌ك پرسێكی ڕاسته‌قینه.