تەواوی وردەكاریەكانی شكەست پێهێنانی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەسەر دەستی كورد
شەوی چوارشەممە لەسەر پێنج شەممەی 18_19ی 12ی 2019 پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی رەوانەی پەرلەمانی كوردستان كراو لە كۆی 50 مادەی پرۆژەكە تەنها 14 مادەی نێو پرۆژە یاساكە پەسەند كرا”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، كاتێك دەنگدان گەیشتە سەر ماددەكانی 15 و 16ی پرۆژە یاساكە، نوێنەرانی كورد و زۆرینەی نوێنەرانی سوونە و بەشێك لە پەرلەمانتاران لە هۆڵەكە چوونەدەرەوە ئەمەش رێژەی یاسایی دانیشتنەكەی تێكدا”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكە كاتێك رێژەی یاسایی دانیشتنەكە شكەستی هێنا سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی كورد ئەنجامدا بەڵام نیازی ئەنجامدانی كۆبوونەوەكە خراپ بوو بۆیە هەركە نوێنەرانی كورد هەستیان بەو نیازە كرد لەناو هۆڵی پەرلەماندا، بۆ جارێكی تر بەتەواوی دانیشتنەكەیان بایكۆت كرد و بەمەش سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەناچار بوو دانیشتنەكە بۆ رۆژی دووشەممە داهاتوو دوابخات”.
لەبارەی مادەی 15 و 16ی پرۆژە یاساكە ناكۆكیەكی تووند لەنێوان فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمانی عێراق هەیە، بەگوێرەی زانیاریەكانماددەی 15 تایبەتە بە سیستەم و بازنەی هەڵبژاردن، کورد داوادەکات هەڵبژاردن لەسەر ئاستی پارێزگا یەک بازنە بێت نەک لەسەر ئاستی قەزاکان بێت، بەربژێرکردنیش لەسەر ئاستی لیست بێت نەک تاک. بەڵام بەشێکی دیکە لایەنە کان لەگەڵ فرەبازنەیی پارێزگاکان و بەربژێرکردنی تاک دان. ماددەی 16 ش تایبەت بە کۆتای ژن و پەیوەندی راستەوخۆی بە ماددەی 15وە هەیە.
نوێنەرانی كورد لەو باریەوە دڵخۆشن بە بوونی یەكرێزی نوێنەرانی كورد لە پەرلەمانی عێراق و پێان وایە، سەركەوتنی نوێنەرانی كورد لە بەغدا لە یەكرێزی دایە، دەشتوانرێت بەم یەكرێزیە دەستكەوتی زیاتر بەدی بهێنن”.