خۆپێشاندانەكانی عێراق كۆتایی بە دەوڵەتی عێراق دەهێنێت
هۆشداریەكان لەبارەی فرەوان بوونی خۆپێشاندان و پێداگری خەڵك لە كۆتایی هێنانی بەتەواوی هێزە سیاسیەكانی عێراق و رازی نەبوون بە هیچ كەسێك بۆ سەرۆكوەزیران هۆشداری تووندی لە سەر ئاستی ناوچەی و نێودەوڵەتی لەبارەی دۆخی عێراقی هێناوەتە بوون،
پاپای ڤاتیكان لەو باریەوە هۆشداری داوە و رایگەیاندووە كە ئەگەر پەلە نەكرێت لە پێكهێنانی حكومەتێكی مەدەنی عێراق بەرەو و شەری ناوەخۆ هەنگاو دەنێت”.
هەر بەگوێرەی زانیاریی میدیایەكان سەفارەتەكانی وڵاتانی بیانی داوایە لە دبلۆماتەكان كردووە رێژەی پێویست لە ناو سەفارەتەكاندا بمێنەوە، ئەوانی تر عێراق جێ بێلن، ئەمەش مەترسی سەرهەڵدانی شەری ئەهلی لە عێراق زیاتر كردووە”.
هەر لەو بارەیەوە قەیس خەزعەلی ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەق لە عێراق دەڵێت: هەڵبژاردنی پێشوەختە لەژێر سایەی حكومەتێكی دەستلەكاركێشاوە وڵات بەرەو شەڕی ناوخۆ دەبات، هەروەها راشی گەیاندووە” گرووپە چەكدارەكان لەناو خۆپیشاندەراندا بڵاوبوونەتەوە بەشێك لە بەرپرسیارێتییەكان دەكەوێتە سەرشانی ئەوان”.
عێراقیە راپەریوەكانی دژی بە دەسەڵاتدارانی بەغدا بەهیچ كەسێك رازی نین كە دەسەڵاتدارانی بەغدا دایبنێت بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەتەواوی داوا رۆشتنی تەواو دەكەن، ئەمەش مەترسی شەڕی ئەهلی لەناو عێراق زۆر زیاتر كردووە”.