لەناو شارەوانی رانیە هاوڵاتیەك خۆی سوتاند
بەگوێرەی زانیاریەكان هاوڵاتیەكی شاری رانیە لەناو شارەوانی رانیە خۆی سوتاند و لەو بارەیەوەش بەرپرسێك لە شارەوانی رانیە رایدەگەێنێت كە ئەو هاوڵاتیە داوایی كردووە رێگە پێدانی بۆ بكەن بۆ دروستی كردنی خانوو لەسەر زەوی زێدەرۆیی”.
بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانی رانیە لەبارەی خۆستاندنی هاوڵاتیەكەی شاری رانیە، رایگەیاندووە، كە هاوڵاتیەكە سەردانی شارەوانی رانیەی كردوو، بۆ پێدانی مۆڵەت لە دروست كردنی خانووێك لەسەر زەوی زێدەرۆیی بەڵام بەهۆی ئەوەی داواكەی رەتكراوەتەوە خۆی سوتاندووە”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، هاوڵاتیەكە بەناوی دڵشاد ساڵح كە سەردانی شارەوانی كردووە بۆ موڵەتی دروست كردنی خانوو لەسەر زەوی زێدەرۆیی خۆی سوتاندووە، بەگوێرەی راپۆرتی نەخۆشخانەی فریاكەوتن رێژەی سوتانی ناوبراو لە %50 بەسەرەوەیە، دوای چارەسەری سەرەتایی وابریارە بۆ هەولێر یان سلێمانی بیگوازنەوە”.