لەبارەی سێ مووچەكەی فەرمانبەران گوتەبێژی حكومەت قسەی نوێی هەیە
لە لێدوانێكی میدیایی دا بۆ كەناڵی كوردستان 24ی گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگێنێت، فەرمانبەران با دڵنیابن لەوەی سێ مووچەكەی فەرمانبەران لەم ساڵدا دەدرێت و جەخت لە پێدانی ئەم سێ مووچەیە دەكەینەوە”.
جوتیار عادل گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوو” ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە كە باس لە سێ مووچەكەی فەرمانبەرانی كوردستانكوە فەوتاوە و رایگەیاند حکوومەت سوورە لەسەر ئەوەی مووچەکان بدرێن.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێمی كوردستان سوورە لەسەر پێدانی ئەم سێ مووچەیە و دەبێت وەزارەتی دارایی بە رێكارێك ئەم سێ مووچەیە دابەش بكات”.