بارەگای بارزانی سوپاسنامەیەكی بڵاو كردەوە
بارەگای بارزانی لە پەیامێكی دا سوپاسنامەیەكیان بڵاو كردەوە لە سوپاسنامەكەدا رایگەیاندووە”زۆر سوپاسی ڕەوەندی كوردی لە ئەوروپا دەكەین كە لە ٦ی ١١ـی ٢٠١٩ هەتا ١٤ـی ١٢ـی ٢٠١٩ پێشوازییەكی گەرمیان لە بەڕێز تاهیر هەورامی نوێنەری بارەگای بارزانی بۆ كاروباری ڕەوەندی كوردی لە دەرەوە كردووە”.
هەر لە پەیامەكەی دا بارەگای بارزانی راشی گەیاندووە”پێزانینمان بۆ هەڵوێستی هەموو ئەو بەڕێزانە هەیە كە زۆر كوردانە و بە ڕۆحێكی نیشتیمانپەروەرانە هاوكاری نوێنەری بارەگای بارزانی بوونە. هیواخوازیشین كە ئەمە دەستپێكێك بێت بۆ پتەوتركردن و توندوتوڵكردنی پەیوەندیی نێوان ڕەوەندی كوردی لە ئەوروپا و هەموو جیهان.
دەقی سوپاسنامەكەی بارەگای بارزانی
بارەگای بارزانی سوپاسی ڕەوەندی كوردی لە ئەوروپا دەكات
زۆر سوپاسی ڕەوەندی كوردی لە ئەوروپا دەكەین كە لە ٦ی ١١ـی ٢٠١٩ هەتا ١٤ـی ١٢ـی ٢٠١٩ پێشوازییەكی گەرمیان لە بەڕێز تاهیر هەورامی نوێنەری بارەگای بارزانی بۆ كاروباری ڕەوەندی كوردی لە دەرەوە كردووە.
پێزانینمان بۆ هەڵوێستی هەموو ئەو بەڕێزانە هەیە كە زۆر كوردانە و بە ڕۆحێكی نیشتیمانپەروەرانە هاوكاری نوێنەری بارەگای بارزانی بوونە. هیواخوازیشین كە ئەمە دەستپێكێك بێت بۆ پتەوتركردن و توندوتوڵكردنی پەیوەندیی نێوان ڕەوەندی كوردی لە ئەوروپا و هەموو جیهان.
بارەگای بارزانی
١٩ـی ١٢ـی ٢٠١٩