روونکردنەوەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر سێ مووچەی فەرمانبەران

جوتیار عادل وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گووتی فەرمانبەران لە پێدانی سێ مووچەکە دڵنیا دەکەینەوە .

 

هاوکات بە ئاماژەدان بە دیاری کردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق دەڵیت هەرکەس ببێتە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق پێویستە مافە دەستووریەکانی هەرێمی کوردستان بپارێزێت .

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا دووپاتی دەکاتەوە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانی لە داواکاری دەستووری خۆپیشاندەرانی عێراقی دەکەن .

 

لە کۆتاییدا مووچە خۆرانیش دڵنیا دەکاتەوە بە هیچ شێوەیەک ناهێڵن مووچەکانیان بفەوتێت و هەرسێک مووچەکەیان پێدەدرێت

 

Back to top button