چیای ساوێن و گوندەکانی بناری قەندیل لە لایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردوومان کران
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/10/webste-qalb-wena-52.jpg)
دووکاتژمێر لەمەبەر فڕۆکەکانی تورکیا لە دووای سووڕانەوەی چەند کاتژمیری لە ئاسمانی ناوچەکەدا چیای ساوێن و چەند گوندێکی بناری قەندیلیان بۆردوومان کرد .
ئەو گوندانەی لە لە دووای بۆردوومانی چیای ساوێن کەوتنە بەرهێرش بریتین لە گوندی سێوەیس ، دەشتێوانی بەری مەنگوڕایەتی بناری قەندیل .
بە پێی ئەو هەواڵانەی کەوتۆتە دەست دەزگای میدیایی خواکوڕک ئەم بۆردوومانانە تا ئێستاش بەردەوامە و دانیشتوانی ناوچەکەی تووشی نیگەرانی و دڵە ڕواکێ کردووە .