گەنجێك بۆمبێكی دەستی لە ماڵی کچێك تەقاندەوە کە ڕەتیکردبوو هاوسەرگیری لەگەڵ بکات
لە ڕووداوێکی دەگمەن گەنجێکی سوری بەناوی ڕامی خالید حەزیفەی تەمەن 19 ساڵ لە پارێزگای سوێدا دوێنێ چوار شەممە بڕیاری خۆکوشتنی دا بـۆیە هەڵسا بە تەقاندنەوەی بۆمبێکی دەستی لە ماڵی کچێك کە ڕەتیکردبۆوە هاوسەرگیری لەگەڵ بکات .
ئەو لاوەش بۆ ئەوەی تۆڵە لە خانەوادەکەی بکاتەوە خۆی لەناومالەکەیان تەقاندەوەو بووە هۆی کوشتنی خۆیی و کچەکە و بریندار بوونی دایکی کچەکە
دەزگا ڕاگەیاندنەکانی سوریا گوتیان کــوڕە گەنجەکە چەندین جار چووەتە داخوازی بێسان وەلید سادق ی تەمەن 17 ساڵ بەڵام خانەوادەکەی و تەنانەت کچەکەش ڕەتیان کردووتەوە بۆیە ئەم کارەی کردووە و کاتێ گەیاندرانە نەخۆشخانە هەردووکیان گیانیان لە دەست دابـوو بەهۆی سەختی برینەکانیان و دایکی کچەکە بریندارە و ئێستا لە چاودێری چــڕە
سەرچاوە : الغـــد برێس