ئەورووپا کردەوەکانی دەسەڵاتدارانی ئێرانی مەحکوم کرد
پەرلەمانی ئەورووپا بە دەرکردنی بڕیارنامەیەک سەرکوتی خۆپیشاندەرانی ئێرانی لە لایەن دەسەڵاتی ئەو ولاتەوە محکوم کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمانی ئەورووپا لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا سەبارەت بە رووداوەکانی ناو ئێران و سەرکوتی خۆپیشاندەران بڕیاری داو دەسەڵاتدارانی ئێرانی بە توندی مەحکوم کرد .
یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران هۆشداری دا و داوای لە کۆماری ئیسلامی ئێران کرد لێکۆڵینەوەیەکی چڕ بکرێت بۆ چۆنیەتی کوژرانی خۆپیشاندەرانی ئەم دواییانەی ئێران .
جۆزێپ پوورێل نوێنەری سیاسەتی دەرەوەیی ئەورووپا لە وتارێکدا لە پەرلەمان کە پێش دەنگدان ئاراستەی کرد گووتی ئێمە ڕاشکاوانە داوامان لە ئێران کردووە ئاماری هەموو کوژراوەکان ئاشکرا بکات و هەموو ئەوکەسانەش دەستیان لەو کوشتارەدا هەبوو دەستگیر و لیپێچینەوەیان لە گەڵ بکرێت .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا گووتی ئەو سەرکوتە بێڕەحمانە نە لە ئێران ونە لە هیچ وڵاتێکی تر جێگەی قەبووڵ کردن نییە .
پوورێل لە کۆتاییدا گووتی هەر لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە داوام لە یەکێتی ئەورووپا کرد بە جدی چاودێر بن ، هەوڵیش دەدەین لە ڕێگەی دیپلۆماسیەوە کێشەکان چارەسەر کەیین