سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەژنی رۆژیێن ئیزدیان پیرۆز دەکات
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی رۆژیێن ئێزی پیرۆزبایی خۆی ئاراستە خوشک و برایانی ئێزدی دەکات و هیواش دەخوزێت بە زووترین کات ئاوارەکان و شوێن بزر بووەکانی ئێزدی بگەرینەوە باوەشی گەرمی بنەماڵەکانیان .
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
جەژنی (رۆژیێن ئێزی ) لە گشت خوشک و برا ئێزدییەکان پیرۆز دەکەم . هیوادام ئەم جەژنە لە کەشێکی ئارام و پڕ لە شادیدا بەسەر ببەن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی خوشک و برا ئێزدییەکانمان و داکۆکیکردن لە مافەکانیان لە ژێر سایەی ئەو بەیەکەوە ژیانە ئاینیی و نەتەوەییەی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە . هەموو هەوڵێکیش دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی خوشک و برا ئێزدییە ئاوارەکان بەسەربەرزی بگەڕێنەوە شوێنەکانیان و خزمەتێکی شایستەیان بکرێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان