پۆتن هەموو تۆمەتە ئاراستەکراوەکان بۆ سەر ترەمپ بە داتاشراو و ساختە ناو دەبات
لە تازەترین لێدوانیدا لە کۆنفرانسی ساڵانەی رۆژنامەوانی خۆیدا سەرۆک کۆماری رووسیا ڤلادمیر پۆتن لە مەسکۆ ڕایگەیاند ، ئەو تۆمەتانەی بوونەهۆکار لێپێچینەوە لە ترەمپ بکرێت هەموووی دوور لە راستی و ساختەن .
پۆتن رای وایە لە کۆتاییدا سیناتی ئەمریکا دژی لێپێچینەوەی ترمپ هەڵویست دەگرێت .
پۆتن لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات لێپێچینەوەی یاسایی لە ترەمپ بەشێکە لە ململانێی سیاسی ناوخۆیی .
ئەوە لە کاتێکدا هەشتاو پێنج لە سەدی کۆنگرەی ئەمریکا دەنگی داوە بۆ لێپێچینەوە لە ترەمپ