سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی خوشک و برایانی ئێزدی دەکات
لە پەیامێکی تایبەت دا سەرۆک بارزانی بە بۆنەی جەژنی ( رۆژیێن ئیزدی ) پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی خوشک و برایانی ئیزدی دەکات و ئاماژەی پێدەدات کوردستان وڵاتی ئاشتی و پێکەوە ژیانە
دهقی پهیامهكهی سهرۆك بارزانی:
“بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی «جەژنی ڕۆژووی ئێزی»، گەرمترین پیروزبایی له خوشك و برایانی ئێزیدی لە كوردستان و سەرانسەری جیهان دەكەم.
هیوادارم ئەو جەژنە، شادی و ئارامی و بەختەوەریی بۆ خوشك و برا ئێزیدیەكانمان بهێنێت و کۆتایی بە ئازار و مەینەتییەکانیان بێت.
كوردستان وڵاتی برایەتی و پێكەوەژیانە و، پاراستنی ئەو تەبایی و برایەتی و پێكەوەژیانە ئەرکێکی پیرۆزە و درێخی لێ ناکەین.
جەژنتان پیرۆز و، ئومێد دەكەم هەمیشە جەژنەكانتان لە خۆشی و ئاشتیدا بكەنەوە.
مسعود بارزانی
19ـی 12ـی 2019”