داوا لە ئەمریکا دەکرێت گەمارۆ لەسەر دیپلۆماتکارانی ئێرانی هەڵگرێت

لە کۆبوونەوەی گشتی  رۆژی چوارشەممەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا داوا لە ئەمریکا دەکرێت گەمارۆی سەر دیپلۆماتکارای ئێرانی هەڵگیرێت بۆ ئەوەی بتوانن هاتووچۆی وڵاتان و بە تایبەت نەتەوەیەکگرتووەکان بکەن .

 

لە چەند مانگی ڕابردووە وە تا ئێستا دیپلۆماتکارانی ئێرانی بە پێی ئەو یاسایانەی ئەمریکا دیاری کردووە ناتوانن سەردانی ئەو وڵاتە بکەن .

 

ئەو کاتەش سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ئەمریکایان کردبوو بۆ بەشدرای لە کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوەیەکگرتووەکان ، تەنیا ئیزنی ئەوەیان هەبوو بێنە نەتەوە یەکگرتووەکان و بگەڕێنەوە هۆتێلەکانیان .

 

ئەو ڕەشنووسە پێشنیار کراوە لە لایەن وڵاتی قوبرسەوە پێشنیار کرابوو ، وڵاتانی بوڵگاریا ، کەنەدا و کۆستاریکا لەگەڵی هاوڕابوون و بێ ئەوەی دەنگدانی بۆ بکرێت پەسەند کرا .

Back to top button