سەركردەیەكی سوننەكان دەستگیر كرا
هێزەكانی ئەمریكا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەركردەیەكی دیاری حەشدی عەشایەریان دەستگیر كرد و تا ئێستاش هۆكاری دەستگیر كردنەكە دیار نیە
كاتژمێر سێی سەرلەبەیانی هێزێكی تایبەتی ئەمریكیەكان لە شاری ئەنبار نەسیر عوبەیدی سەركردەی دیاری هێزەكانی حەشدی عەشایەریان دەستگیر كرد و بەرەو جێیەكی نادیار ناوبراویان لەگەڵ خۆیان برد
گەرچی هێزەكانی ئەمریكا هیچ ڕونكردنەوە و لێدوانیان لەسەر دەستگیر كردنەكە نەداوە بەڵام گومان دەكرێت ناوبراو دەستی هەبێت لە هێرشی سەر بنكەی عەین ئەسەد كە بنكەی سەربازی هێزەكانی ئەمریكایە