بەغداد دەشڵەقێت
دوای ئەوەی پارلەمانتارێكی پارلەمانی عێراقی ڕاگەیاند كە ١٥٠ پارلەمانتاری عێراقی دژی كاندیدی هەر هێزێكن بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق جارێكی تر بەغداد شڵەژا.
خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر هۆشداری دەدەن بە بەرهەم سالح كە واژۆ لەسەر ناوی كاندیدی هیچ هێزێكی سیاسی نەكات بەڵكو دەبێت پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ كەسێكی بێ لایەن بێت .
هاوكات خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر داوای كەمكردنەوەی ژمارەی وەزیرو پارلەمانتاران و هەڵبژاردنی بێ خەوش دەكەن