‌واشنتۆن بەنیازە ژمارەی دیبلۆماتکارانی لە عێراق کەم بکاتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەنیازە ژمارەی کارمەندانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە لە عێراق و لەم بارەیەوە تۆڕی سی ئێن ئێن گوتی  لە بەرواری 6 ی کانونی یەکەم بەڵگەنامەیەك لەلایەن یاریدەدەری وەزیری کاروباری یاسادانان ماری ئیلیزابیث تایلۆر ناردوویەتی بۆ جێم ڕێش سەرۆکی لێژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیران بۆ دەسنیشان کردنی پلانێك بە مەبەستی کەم کردنەوەی ڕێژەی دامەزراندن لە نێو شاندی ئەمریکا لە عێراق بە ڕێژەی 28 % لە کۆتایی مانگی ئایاری ساڵی 2020

 

هەروەها بە گوێرەی ئەم بەڵگەنامەیە کەم کردنەوەکە کارمەندانی وەزارەتی بەرگری و دەزگای ئەمریکا بۆ گەشەی نێودەوڵەتیێش دەگرێتەوە بۆیە کارمەندانەکانیان لە عێراق هەڵدەستـن بە چاودێریەکی ووردی پرۆگرامەکان بۆ ئەوەی بەردەوامیان هەبیت لە پێکانی ئارمانجە بنەڕەتیەکانیان لە کار کردن

 

سەرچاوە : موازین نیـوز

Back to top button