پۆمپیۆ هێرشی كردە سەر ئێران
مایك پۆمپیۆ ڕژێمی ئێران بە كوشتن و دزینی سامانی ئێرانیەكان تۆمەتبار دەكات .
هاوکات باس لە دڕندەیی دەسەڵاتی ئێستای ئێران دەكات وجیا لەوە پۆمپیۆ تیشكی خستە سەر لەسێدارەدانی منداڵان و پێشێل كردنی مافەكانی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ئاینی لە ئێران .
پۆمپیۆ باسی لەكوشتنو زیندانی كردنی خۆپیشاندەران كردو ئەو كارەی بە كاری شەیتان ناوبردو لە هەمان كاتدا مژدەی دایە ئێرانیەكان كە ئایندەی وڵاتەكەیان ڕۆشن دەبێت