له سه‌رێ كانیێ ئۆتۆمبێلێك ته‌قیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كوژران وبریندار بوون
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیلێكی بۆمبڕێژكراو له شارۆچكه‌ی ته‌ل حه‌له‌ف كه له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سوپای توركیا و میلیشیاكانی سه‌ر به توركیادایه‌و ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای سه‌رێ كانییه‌وه له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا پێنج كه‌س كوژران و یازده‌ی دیكه‌یش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه ئۆتۆمۆبێله بۆمبڕێژكراوه‌كه له ته‌نیشت ته‌لاری شاره‌وانی شارۆچكه‌كه دانرابووه‌وه‌و له كاتی ته‌قینه‌وه‌یدا بێجگه له كوژرانی پێنج كه‌س و برینداربوونی یازده كه‌سی دیكه زیانێكی زۆری به خانووبه‌ره‌و ماڵ و سامانی خه‌ڵك گه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها له پێنجی ئه‌م مانگه‌دا دوو ئۆتۆمۆبیل له سه‌رێ كانی ته‌قیبوونه‌وه‌و له ئاكامدا دوو كه‌س گیانیان له ده‌ست دابوو و شه‌شی دیكه‌یش بریندار بوون.