له‌كۆبانێ دژ به‌ هێڕشی توركیا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ سه‌دان خانه‌واده‌ی شه‌هیدان له‌ شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و سه‌ركۆنه‌ی هێرشی داگیركاری توركیایان بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان كرد.

خانه‌واده‌ی شه‌هیدان له‌ گۆڕپانی ئافره‌تانی ئازاد له‌ شاری كۆبانێ خۆپێشاندانیان ئه‌نجامدا. هاوشان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئیداره‌ی خوه‌سه‌ری و رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌شداریان تیادا كرد. خۆپێشانده‌ره‌كان وێنه‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش و شه‌هیدانی به‌رگری له‌ خاكی رۆژئاوای كوردستانیان به‌رزكردبووه‌ و دروشمه‌كانی هه‌سه‌ده‌ منداڵی ئێمه‌ن و هه‌موومان هه‌سه‌ده‌ین به‌رزكردبووه‌وه‌.

ئه‌و خۆپێشاندانه‌ی كوردانی رۆژئاوای كوردستان له‌كاتێكدایه‌ رۆژی نۆی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌م ساڵ توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌ ژێر ناوی كانی ئاشتی بۆ داگیركردنی رۆژئاوای كوردستان به‌بیانۆی شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌ ده‌ستپێكرد و دواتر ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌پێی رێككه‌وتنێك راوه‌ستا و توركیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی له‌ رۆژئاوای كوردستان داگیركرد

Back to top button