له‌ رووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ مۆسكۆ سێ كه‌س كوژران

 

رۆژنامه‌ی ئیزڤێستای رووسی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی رووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ نزیك باڵه‌خانه‌ی ده‌سته‌ی ئاسایشی فیدڕاڵی رووسیا له‌ مۆسكۆی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ لانیكه‌م سێ كه‌س كوژراون.

له‌وباره‌وه‌ شایه‌تحاڵێك رایگه‌یاند كه‌ كه‌سێكی نه‌ناسراو له‌ نزیك ئه‌و باره‌گایه‌ ته‌قه‌ی كردووه‌ و گوێیان له‌ ته‌قه‌ و هاواری خه‌ڵك بووه‌ تا به‌هانایانه‌وه‌ بچن.

چه‌ند شایه‌تحاڵێكی دیكه‌ رایانگه‌یاند كه‌ دوو كه‌سی دیكه‌ به‌هۆی رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌وه‌ برینداربوون. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی كردووه‌ به‌ كلانچیشكۆف ته‌قه‌ی كردووه‌.

Back to top button