به‌ بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌ت 53 پاڵاوگه‌ی نه‌وتی نا یاسایی له‌ دهۆك داخران  

دوای ئه‌وه‌ی چالاكوانانی مه‌ده‌نی به‌ هۆی پیس بوونی ژینگه‌ی شاری دهۆك داواكاریه‌كیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانكرد بۆ داخستنی پاڵاوگه‌ نه‌وتیه‌ نا یاساییه‌كان، به‌ هۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاری داخستنی ژماره‌یه‌ك پاڵاوگه‌ی نایاسایی ده‌ركرد.

ماجد سيد سالح سه‌رۆكی لێژنه‌ی پاڵاوگه‌ نه‌وتیه‌ نا یاسیاییه‌كان له‌ پارێزگای دهۆك رایگه‌یاندووه‌ ئه‌و پاڵاوگانه‌ی داخراون ژماره‌یان په‌نجاو سێ پاڵاوگه‌یه‌، هه‌موویان بێ مۆله‌ت بوونه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سزای نزیك دهۆك كاریانكردووه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پاڵاوگانه‌ له‌ نزیك شوێنی نیشته‌ جێ بوون بوونه‌و چه‌ند جارێك ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی دروست پیس بوونی ژینگه‌ن و ده‌بنه‌ هۆی ندروست بوونی نه‌خۆشی بۆیه‌ پێویسته‌ دای بخه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتیشی زیاتر له‌ شه‌ست پاڵاوگه‌ له‌ دهۆك هه‌ن كه‌ زۆربه‌یان نایاساین، ته‌نها حه‌وت پاڵاوگه‌ مۆله‌تی یاساییان هه‌یه‌.

Back to top button