ئیسرائیل كارگه‌یه‌كی دروستكردنی چه‌كی حه‌ماسی له‌ فه‌له‌ستین بۆردوومانكرد

 

فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیل باره‌گایه‌كی سه‌ربازی دروستكرنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌لستنی یان بوردۆمان كرد.

له‌ راگه‌یێندراوێكا سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند: فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ باره‌گایه‌كی حه‌ماسیان له‌ باكووری كه‌رتی غه‌زه‌ بوردۆمان كردووه‌.

له‌ لێدوانی سه‌پای ئیسرائیل دا هاتووه‌ كه‌، بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌رپرسیاری هه‌ر قوربانییه‌كی كه‌رتی غه‌زه‌یه‌، به‌ هۆی ئه‌و په‌لامارانه‌ی بۆ سه‌ر ئیسرائیل و هاوولاتیانی سڤیلی ئیسرائیل دكات. ئه‌م هێرشه‌ی سوپای ئیسرائیل پاش ئه‌وه‌ هات كه‌ بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌و باره‌گایه‌ چه‌ند مووشه‌كێكی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگاكانی نیشته‌جێبوونی جوله‌كه‌یان كرد.

Back to top button