بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له‌ عێراق كۆبوویه‌وه‌

 

به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌و پێشبردنی زیاتری په‌یوه‌نده‌كانی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هاوپه‌یمانان و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی مێكانیزمی ئاسایشی هاوبه‌ش له‌ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پێشوازی له‌ پێشوازی كرد له‌ ژه‌نه‌راڵ سیلی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عێڕاق و كۆڵۆنێڵ هۆڵدن فه‌رمانده‌ی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی كوردستان.

له‌ دیداره‌كه‌دا بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان گفتوگۆیان له‌ باره‌ی چۆنیه‌تی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ئالیه‌تی كۆبونه‌وه‌كانی میكانیزمی ئاسایشی هاوبه‌ش كرا، به‌ تایبه‌ت له‌ ئێستادا كه‌ جموجۆڵه‌كانی داعش له‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌كانی دیاله‌ و گه‌رمیان و كه‌ركوك و قه‌ره‌چووغ زیادی كردووه‌.هه‌روه‌ها بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌یی‌ پێشمه‌رگه‌ی بۆ هه‌ر جۆره‌ هه‌ماهه‌نگیه‌ك بۆ كۆتاییهێنان به‌ جموجۆڵه‌كانی تیرۆرستان له‌و ناوچانه ده‌ربڕی .

لای خۆشیه‌وه‌ ژه‌نه‌راڵ سیلی ویستی هێزی هاوپه‌یمانانی دووپات كرده‌وه‌ بۆ به‌ردوامی دان به‌ گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ . له‌باره‌ی شه‌ڕی دژی تیرۆریس، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی هاوپه‌یمانان دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش مه‌ترسیه‌كی جدی و گه‌وره‌یه‌.

هه‌روه‌ها به‌رپرسی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان پرۆسه‌ی چاكسازی و كاری تیمه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ پرۆسه‌كه‌دا به‌رز نرخێندرا، شاندی هاوپه‌یمانان خۆشحاڵیان نیشاندا به‌وه‌ی کە له‌ هه‌رێمی كوردستان چاكسازی بۆته‌ ئه‌وله‌ویه‌ت و هه‌مووان به‌ یه‌كه‌وه‌ كاره‌ده‌كه‌ن بۆ بەئه‌نجام گه‌یاندنی.

 

Back to top button