سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین: دوای سه‌ری ساڵ داواكاری قوتابیان بۆ خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا وه‌رده‌گرین

 

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێ”دنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی مه‌رجه‌كانی پێشكه‌ش كردنی داوكاری بۆ ماسته‌ر و دكتۆرا راگه‌یان، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ئاشكرای ده‌كات كه‌ دوای سه‌ری ساڵ داواكاریه‌كانی قوتابیان وه‌رده‌گرن.

‌سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین رایگه‌یاند: به‌ هۆی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵه‌وه‌ بڕیار دراوه‌ كه‌ له‌ رۆژی پێنجی یه‌كی دووهه‌زار بیست تاكوو نۆزده‌ی یه‌كی ساڵی دووهه‌زار و بیست، ده‌ست به‌ پێشكه‌ش كردنی خوێندنی دیپلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له‌ زانكۆ حكوومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێـت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی له‌ رێكه‌وتی بیست و شه‌شی یه‌كی دووهه‌زار و بیست و ده‌ستپێكی ده‌وامی خوێندنی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆراش، له‌ شازده‌ی یه‌كی دووهه‌زارو بیست ده‌بێت.

Back to top button